سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیماڕات و بڕیار وایە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن سەعید ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات .

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment