سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، دووپاتیان لە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ئەبوزەبی ، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبوومەوە و جەختمان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 4, 2025
بیروڕامان لەبارەی گۆڕانکاری و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد. pic.twitter.com/RrY37iZGjn
