چیرۆكی ئه‌و گه‌نجه‌ی داعش ده‌ستی به مشار بڕییه‌وه
"حكومه‌تی عێراق هاوكاری قوربانیانی ده‌ستی داعش ناكات"
K24- مووسڵ:
سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی داعش له مووسڵ، له بری كوشتن و رفاندن و تاڵانكردنی ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی هه‌ركه‌سێك به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كاری بكردایه، به‌شێوازی زۆر توند ئه‌شكه‌نجه ده‌درا، عه‌بدولسه‌لام گه‌نجێكی دانیشتووی سه‌نته‌ری مووسڵه و داعش له‌سه‌ر جاده و له‌پێش چاوی خه‌ڵك ده‌ستی راستی به مشار بڕیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له رووی ده‌رونیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست كردووه.
عەبدولسەلام گوتی: لە 25ی تەمموزی ساڵی 2015 داعش هەڵیكوتایە سەر ماڵی ئێمە و پێیان گوتم دەبێت لەگەڵمان بێیت بۆ ئەنجامدانی كارێك، دوای ئەوەی لەگەڵیان چووم بۆماوەی 8 رۆژ منیان بە توندی ئەشكەنجەدا.
گوتیشی: دوای ئەو 8 رۆژە دەستی منیان بڕی و منیان بردە نەخۆشخانە و برینەكەی منیان خستە ناو زەیتی چێشتلێنانەوە، پاشان بە 12 تەقەڵە دوورییانەوە و منیان رەوانەی ماڵەوە كردەوە، بەڵام ئێش و ئازارەكانم بەردەوام بوون، برینەكەم تووشی هەوكردن بوو و تائێستاش ئازاری هەر ماوە و دۆخی دەروونیشم زۆر تێكچووە، بۆیە ناتوانم هەموو جلوبەرگێكی جوان بكڕم و بپۆشم و ناتوانم تێكەڵی هیچ كەسێكیش ببم.
لەكاتی گێڕانەوەی چیرۆكەكەی بۆ كوردستان24، عه‌بدولسه‌لام گوتی: تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكاریه‌كی نه‌كردووه.
ته‌واوی چیرۆكه‌كه له‌و پاكێجه‌دا ببینن: