یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور تێنه‌په‌ڕێندراوه
تادێت پێشێلكارییه‌كانی تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی زیاتر زه‌ق ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پسپۆرێکی بواری دەستوور رایدەگەیەنێت، یاسای قەرزکردن بە گوێره‌ی رێکارە دەستوورییەکان لە پەرلەمانى عێراق تێنه‌په‌ڕێندراوه، ئەوەش پێشیلی ماددەکانی دەستووره، سەرۆك کۆماريش نەیدەتوانی هیچ رۆڵیك لە گەرانەوەی یان پەسەندکردنی یاساکە بگێڕێت، چونکە یاساکە بەپێی رێکارە دەستوورییەکان تێنەپەڕێندراوه.
له‌و باره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: دوای 15 رۆژ له په‌سه‌ندكردنی، ئه‌و یاسایه دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
له‌كاتێكیشدا یاساکە پێشێلی بڕگەی 3ی ماددەی 73ی دەستوورە، چونکە ئەو یاسایە هیچ رۆڵێکی بۆ سەرۆك کۆمار نەهێشتووەتەوە، کە نه‌ده‌توانێت فەرمانی جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات، نە دەشتوانێت فەرمانی را‌گرتن و گەرانەوەی یاساکە بۆ پەرلەمان ده‌ربكات، ئارام ره‌سول، پسپۆری دەستووریش وردەکاری پێشێلكارییە دەستووریەکانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه دەخاتەڕوو و دەڵیت: سەرۆك کۆمار دەستەڵاتی ڤیتۆی نییە.
تێپەڕاندنی یاسای پرکردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە چەند روێکەوە مەترسی بۆ سه‌ر عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات، به‌وه‌ی كه هیچ رۆڵێکی بۆ تەوافقی سیاسیی پێکهاتەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە گرنگەکان نەهێشتووهتهوه، ئەگەر لایەنە عێراقیەکان چۆنیان مەبەست بێت بەو شێوەيه پڕۆژەکان تێدەپەڕێنن و سەرۆك کۆماریش ڤیتۆی رەتکردنەوەی هیچ لەو یاسایانەى نابێت، كه هاوشیوەی یاسای قەرز تێیانپه‌ڕاند.
H.B