ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له رێكه‌وتنێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند
واشنتن: چیتر ئێمه لایه‌نێكی ئه‌و په‌یماننامه‌یه نابین
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه" كشایه‌وه، كه له ساڵی 1992 واژوو كرابوو.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 6 مانگ به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی داواكاری وڵاته‌كه‌یان بۆ كشانه‌وه له‌و رێككه‌وتنه تێپه‌ڕیوه و نووسیویه‌تی: "چیتر ئێمه لایه‌نێكی ئه‌و په‌یماننامه‌یه نابین، كه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشێل كراوه".
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی گوتی: "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له رێبازه دادپه‌روه‌رانه‌ییه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، به پێدانی پێگه‌ی یه‌كه‌م به ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتن و په‌یماننامه كۆنانه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌ر حیسابی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا سوودی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاران و به‌رهه‌ڵستكارانی ئێمه هه‌بووه".
رێكه‌وتنی "ئاسمانی كراوه" زیاتر له 30 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، رێگه به فڕۆكه‌كانی چاودێری بێچه‌ك ده‌دات له ئاسمانی وڵاتانی ئه‌ندام بخولێنه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی تێگه‌یشتن و متمانه‌ی ئاڵوگۆڕكراو له نێوانیان به‌هێز بێت، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی رێگه‌پێدان به هه‌موو لایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هێزه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه جێگای بایه‌خیانن.
رێككه‌وتنی ئاسمانی كراوه سێیه‌م رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تییه له بواری چاودێریكردن له‌سه‌ر چه‌ك، ئێستا ئیداره‌ی تره‌مپ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاند و پێشتریش له ساڵی 2018 تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، دواتریش ساڵی رابردوو له په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی مووشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا كشایه‌وه، كه له ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژوویكردبوو، هه‌روه‌ك خه‌ریكه رێككه‌وتنی "ستارتی نوێ و ئاسایشی ئه‌تۆمی جیهان"ـیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كه له 8ی نیسانی ساڵی 2010 له نێوان هه‌ریه‌ك له باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا و دیمیتری میدڤیدیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا له پراگی پایته‌ختی چیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كڵاوه مووشه‌كییه‌كان و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی وڵاتان به رێژه‌ی 30% واژووكرابوو، هه‌رچه‌ند ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئێستای رووسیا داوایكردووه ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ كشانه‌وه له‌و رێككه‌وتنه‌ش ده‌ربڕیوه.
H.B