پەروەردەی چەمچەماڵ: بەشی زۆری قوتابخانەکان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە

پەروەردەی چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات، حەوت قوتابخانە بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە و دیواریان ڕووخاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، عەبدوڵڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەو دەنگۆیانەی باس لە بزربوونی چەند قوتابییەک دەکەن لەو سنوورە ڕاستنییە، چونکە دوای سۆراغی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ دەرکەوت تەنیا قوتابیەک لەگەڵ پاسەکەی نەگەڕاوەتە ماڵەوە، بەڵام هەموویان سەلامەتن و هیج قوتابییەک بزرنەبووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، حەوت قوتابخانە لە سنوورەکەیان زیانی زۆریان پێگەیشتووە و دیواریان ڕووخاوە، ئەمە جگە لەوەی ئاو چووتە نێو بەشی زۆری بینای قوتابخانەکان.

هاوکات بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە، دوو کەس لە سنوورەکە گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ لافاو دروست بوو، به‌هۆی بارانی به‌ خوڕو دروستبوونی لافاو رێگه‌ی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه‌ به‌شێك له‌ ماڵه‌كان و زیانی پێگه‌یاندوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل