سلێمانی.. سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری کەسوکاری قوتابییان سبەی چوارشەممە کرایە پشوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و لەسەر داواکاری کەسوکاری قوتابیان، دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیاردرا سبەی چوارشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بکرێتە پشوو.
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردەییەکان پشووی فەرمیان ڕاگەیاندووە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بێت ئەمشەو و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت و هەروەها هۆشداری دروستبوونی لافاویش دەدرێت.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.
