گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕاگرتنی کاتیی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین، بڕیاردراوە گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕابگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ باشتربوونی کەشوهەوا و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان و کردنەوەی فڕۆکەخانە بڵاودەکرێتەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل