پۆلیسی سلێمانی: خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بەزووترین کات سەردانی بەشی ونبووەکان بکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاووڵاتیان و شۆفێران کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا گرتووە (کە پێشتر دزرابوون یان ونببون) و دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان، سەردانی بەشی پۆلیسی ونبووەکان بکەن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل