نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بازاڕی وزه‌ی جیهان ده‌بووژێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 47 دۆلار، كه له 6ی مارسی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م پێوانه‌یه تۆمار ده‌كات، هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درووستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، به‌وه‌ی كه هیوایه‌كی به خێراكردنی خواست له‌سه‌ر نه‌وت بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان داوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كاتژمێر 5:38 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به كاتی مۆسكۆ، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كاتی هه‌ولێر، گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو بۆ خامی برینت به رێژه‌ی 2.43% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 47 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه له مانگی مارسی رابردووه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و پێوانه‌یه تۆمار ده‌كات.
له‌كاتێكدا گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی 2.83% بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 44 دۆلار و 28 سه‌نت به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌وباره‌یه‌وه ستیڤن ئینز، گه‌وره شرۆڤه‌كاری بازاڕه جیهانییه‌كان له كۆمپانیای "ئهكسی" بۆ خزمه‌تگوزاری دارایی گوتی: هه‌نگاوه‌كانی به‌روپێشبردن و دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و بازاڕه‌كانی نه‌وتیش رێڕه‌وی ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
H.B