یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (فەراتاب) به هەردوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاوكرایه‌وه
یەکەم ژماره‌ی 16 دۆسیه‌ی لە خۆ گرتووە

K24- هه‌ولێر:
یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری فه‌راتاب به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی له تارانی پایته‌ختی ئێران به هه‌ردوو شێوازی ئه‌لیكترۆنی و چاپكراو ده‌رچوو و چاپكراوه‌كه‌ی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره ئه‌رده‌شیر پهشهنگه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێت و یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره 16 دۆسییه له‌خۆ ده‌گرێت، كه له 149 راپۆرت، گوتار و بابه‌تی میدیایی پێكهاتوون، گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه له‌و ژماره‌یه‌دا هاتوون، بریتین له:
- مەسروور بارزانی؛ سێ دۆسیه و سێ ئالنگاری گەورە
- دیمەنی داهاتووی بزووتنەوەی کوردی لە تورکیا، وتووێژ لەگەڵ پڕۆفیسۆر عەباس وەلی و عوسمان بایدەمیر.
- چەندین فایلی جیاواز له باره‌ی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە سەر ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هزری.
- وتووێژ لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان.
- کورتەمێژووی نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی.
- کوردستان لە چاوی کامێراوە تا جیهانی دیزاین.
- بڵاوکردنەوەی وەرگێڕانی یەکەمین چیرۆکی کتێبی نوێی سەلاحەدین دمیرتاش.
H.B