29ـی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسوومی کۆماری ژمارە (54)ی دەرکرد و تێیدا بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نوێ دەکات بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خۆیان.

بەپێی مەرسوومەکەی سەرۆک کۆمار، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.

لە بەشێکی دیکەی مەرسوومەکەدا هاتووە کە دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی "بەتەمەنترین ئەندام" بەڕێوەدەچێت تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

ئەم بڕیارەی سەرۆک کۆمار پاش ئەوە دێت کە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەند کرد و بەپێی ماددەکانی 54 و 73ـی دەستووری عێراق مەرسوومەکە دەرچوێنراوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل