بەم سێ رێگایە خۆت لە پەتا و هەڵامەتی زستانە بپارێزە
بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکەن
K24- هەولێر:
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما، تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا جیاوازەکان زۆرتر دەبن، تاکە چارەسەریش بەهێزکردنی سیستمی بەرگرییە.
بۆ بەهێزکردنی بەرگریت لەم وەرزە، دەبێت رەچاوی ئەم سێ خاڵەی خوارەوە بکەیت:
خواردنی تەندروست
زۆر خواردنی سەوزە، پاقلەمەنییەکان، میوە و خواردنە کەم چەورییەکان. ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کانزاکان و ڤیتامینەکان، بەتایبەت ڤیتامین سی و دی و زینک دەبێت بکرێنە خواردنی سەرەکی.
دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان و تووتن
کێشانی جگەرە، دەبێتە هۆی زووتر تووشبوون بە درمەکان و کار دەکاتە سەر سییەکان، هەروەها خواردنەوە کحولییەکان سیستمی بەرگری دادەبەزێنن و ئەگەری تووشبوونت بە پەتا جیاوازەکان زیاتر دەکەن.
دۆخی دەروونی
ترس، دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کاریگەری گەورەیان لەسەر سیستمی بەرگری مرۆڤ هەیە. تەنیایی، کێشەی دارایی و فشاری دەروونی بەردەوام، کار دەکەنە سەر تەندروستی دەروونی. باشترە هەوڵ بدەیت، کەمتر تەنیا بیت و لە رێگای وەرزشکردن و گۆڕینی شێوازی ژیانت، فشارە دەروونییەکانت کەم بکەیتەوە.
ocregister