زانایەکی ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا
موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا
K24- هەولێر:
ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، لە تاران موحسین فەخری زادە بە دەستڕێژی گوللـه لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە سێ کەس لە گروپە چەکدارەکە کوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ته‌لەڤزیۆنی ئێرانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد ههماوهندی شاری تاران، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له موحسین فه‌خری زاده، زانای بواری ئه‌تۆمی كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و زانایه كوژرا و یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا، دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا جگه له فه‌خری زاده و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له گروپی هێرشبه‌ریش كوژراون.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، فه‌خری زاده یه‌كێك بوو له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ناوی له لیستی سزادراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتبوو. پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناوی ئه‌و زانایه‌ی هێنابوو و میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش شكستی هه‌وڵێكی دیكه‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یان راگه‌یاندبوو.
