ئاژانسی ته‌سنیم كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه
یه‌كێكه له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و بواری ئه‌تۆمی ئێران

K24- هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی موحسین فه‌خری زاده، زانای ئه‌تۆمی ئێرانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له ناوچه‌یه‌كی شاری تاران، ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم ره‌تیكرده‌وه فه‌خری زاده مردبێت و رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و له ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه و پزیشكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانی ئه‌و و بریندارێكی دیكه‌ی ئه‌و هێرشه له مردن رزگار بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاند، فه‌خری زاده له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد هه‌ماوه‌ندی تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و زانایه كوژرا و یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بوو. میدیا نافه‌رمییه‌كانی ئێرانیش بڵاویانكرده‌وه، سێ كه‌سی دیكه له پاسه‌وانانی فه‌خری زاده له‌و رووداوه‌دا كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویشیكرده‌وه، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا، دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا جگه له فه‌خری زاده و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له گروپی هێرشبه‌رانیش كوژران.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، فه‌خری زاده یه‌كێك بوو له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ناوی له لیستی سزادراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتبوو. پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناوی ئه‌و زانایه‌ی هێنابوو و میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش شكستی هه‌وڵێكی دیكه‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یان راگه‌یاندبوو.
لای خۆشیه‌وه حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "تیرۆركردنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانمان دیارترین نموونه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژوار، كه رژێمی هه‌ژموونكاری موماره‌سه‌ی ده‌كات بۆ رێگریكردنمان له گه‌یشتن به زانستی سه‌رده‌میانه".
H.B