ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دوو فەتوای نوێ بڵاو دەکاتەوە
سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەم 2025، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، دوو فەتوای سەبارەت بە حوکمی فرۆشتنی کەلوپەلی گەڕاوەی ئەمازۆن و حوکمی فرۆشتنی شووتی و کاڵەک و فەریکەنۆک بڵاو کردەوە.
یەکەم: حوكمی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، پۆسته‌ی گه‌ڕاوه (DHL)
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و بازرگانان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، و پۆسته‌ی گه‌ڕاوه‌ی (DHL)، ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 9/12/2025 دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ نوینه‌رانی ئه‌و بازرگانانه دانیشت و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان دا به ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به جۆر‌و شێوازه‌كانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته دایه‌وه:
پێشه‌كی: ئه‌نجوومه‌ن داوا له موسوڵمانان ده‌كات كه هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی ڕاست و ڕه‌وان و بێپێچ و په‌نا بکەن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌و جۆره مامه‌ڵانه‌ی نادیاری و ناڕوونییان تیادایه.
سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، و پۆسته‌ی گه‌ڕاوه‌ی (DHL) به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه دروستن:
1. پێویسته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئه‌و كاڵایانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م ده‌كڕێت ئه‌و كاڵایانه ببینێت و مه‌علوم بێت له‌لای، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ناو كارتۆن و كۆنتێنهرهكانهوه، ئه‌گه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ش له كاڵاكان نه‌بینێت، به‌ڵام هه‌ندێكی ببینێت كه ئه‌و هه‌نده به‌ڵگه بن له‌سه‌ر باقییه‌كه‌ی، یان قائمهو لیستی هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌یكڕێت ببینێت و هه‌ندێكیش به دیاری كراوی ببینێت.
2. له كاتی فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه پێویسته ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵایانه له‌ناو كارتۆندا بوون، كارتۆنه‌كان بكرێنه‌وه‌و كڕیار به‌ته‌واوی لای مه‌علوم بێت چی ده‌كڕێت و ئه‌گه‌ر كاڵایه‌كیش له‌ناو كارتۆنه‌كه داپۆشراو بوو نادیار بوو پێویسته بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و شته‌ی كڕیاره‌كه كڕیویه‌تی عه‌یبداره، یان ئه‌و كاڵایه نییه كه له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتوون، یان عادییهو به ئه‌صلی پێیان فرۆشتووه، یان صینییه و به یابانی یان ئه‌وروپی پێیان فرۆشتووه.. هتد ئه‌وه پێویسته لێی وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر لێی وه‌رنه‌گرێته‌وه ئه‌وه گوناهبار ده‌بێت و رزقه‌كه‌ی حه‌رامه‌و كاره‌كه‌ی ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت (من غش فلیس مني) رواه مسلم.
3. نابێت كۆمپانیا ئه‌و كاڵایانه بفرۆشێت كه كاڵای حه‌رامن و به‌كارهێنانیان نادروسته و پێویسته ئه‌و كارتۆنانه‌ی كه ده‌یشكێنن و پیشانی كڕیاری ده‌ده‌ن ئه‌و جۆره كاڵایانه‌ی نادروستن لێیان ده‌ربهێنن و ئه‌گه‌ر به‌رچاویان نه‌كه‌وت یان كڕیار ته‌ماشای یه‌كه یه‌كه‌ی كاڵاكانی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و خێرا ڕووانیه كاڵاكانی ناو كارتۆنه‌كه ئه‌وا پێویسته ئه‌و مه‌رجه دابنێن كه ئه‌و كاڵا حه‌رامانه داخیلی مامه‌ڵه‌و فرۆشتنه‌كه نین و پێویسته بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
4. له حاڵه‌تێكدا كه كڕیاره‌كه نه‌یتوانی یه‌كه‌یه‌كه‌ی كارتۆنه‌كان ته‌ماشا بكات، پێویسته مافی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی هه‌بێت له دوای شكاندنی كارتۆنه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رج و داڕشتانهی تیادا نه‌بوو كهڕێككهوتبوون له‌سه‌ری.
5. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاڵایانه له ڕێگه‌ی ئۆنلاین و به‌رنامه‌كانی وه‌ك تیكتۆك عه‌رز ده‌كران و ده‌فرۆشران، پێویسته به ته‌واوی ئه‌و كاڵایه عه‌رز بكات و مواصهفاتهكانی به‌یان بكات ئینجا بیفرۆشێت، وه مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌ش هه‌بێت له كاتی بینینی كڕیار بۆ كاڵایه‌كه، واته: ئه‌گه‌ر به‌م ڕیگه‌یه فرۆشتی كڕیارهكهی بۆی هه‌یه كاتێك كه‌بینی په‌شیمان بێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه ده‌رنه‌چوو كه فرۆشیار عه‌رزی كردبوو، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كاڵاكان له كارتۆنی داخراودا عه‌رز بكات و به گۆتره بیفرۆشێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته فرۆشتنی كاڵای نادیار(بیع الغرر) پێغه‌مبه‌ر ئازیزیشمان ڕێگری كردووه له‌و كاره (نه‌ی رسول الله- صلی الله علیه وسلم عن بیع الغرر) هه‌روه‌ها ده‌چێته خانه‌ی قومار و یانسیب كه ئیجماعی زانایان هه‌یه له سه‌ر حه‌رامییان.
6. دروسته به‌و مه‌رجه‌ی پێشوو ئه‌و كاڵایانه به شێوه‌ی مه‌زاد له ڕێگه‌ی تیكتۆك و به‌رنامه‌كانی ئینته‌رنێت بفرۆشرێت به‌و مه‌رجه‌ش كه (نجش)ی تیادا نه‌بێت واته به فێڵ نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر فرۆشیار زیاد نه‌كه‌ن بۆ نموونه: كهسَێك یان چه‌ند كه‌سێكی خۆیان دابنێن به فێڵ نرخی زیاتر له كۆمێنت بنووسن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كڕیاری ڕاسته‌قینه نرخێكی زیاتر به كاڵایه‌كه بدات، هه‌روه‌ها پێویسته بیفرۆشێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌م جار كۆمێنت ده‌نووسێت.
7. نابێت ئه‌م كاڵایانه بگۆڕدرێت به یه‌كتری، چونكه نرخ و كوالتییهكانیان جیاوازه، واته: بۆ نمونه دروست نییه (میكس) بگۆڕدرێت به (ئه‌مازۆن)، یان به (DHL)، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ بازرگان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ده‌چن كارتۆنه‌كانی (میكس) ده‌شكێنن و كاڵاكانی ده‌خه‌ن ناو كارتۆنی (ئه‌مازۆن) و له‌زگه‌ی (ئه‌مازۆنی) لێ ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له غه‌ش و خیانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌خرێنه ناو هه‌ر كارتۆنێكی دیكه نرخ و كوالتییهكانیان جیاوازه له كارتۆنه‌كه‌ی دیكه، ڕه‌نگه كڕیاره‌كان له كاتی كڕین هه‌ستی پێ نه‌كات.
8. بابه‌تی فرۆشتنی كاڵاكان به خۆڵ و زبڵ، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن فه‌حم له ڕێگه‌ی ئۆنلاین یان ڕاسته‌وخۆ دروست نییه، چونكه له شه‌ریعه‌تدا پێویسته هه‌ر كاڵایه‌ك فرۆشیاره‌كه زانی عه‌یبێكی تیادایه ڕونی بكاته‌وه.
به كورتی پێویسته له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا كڕیار و فرۆشیار به‌ته‌واوی ئه‌و كاڵایهی ده‌یكڕن یان ده‌یفرۆشن مه‌علوم و دیار بێت و فێڵ و غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و نادیاری تیادا نه‌بێت.
دووەم: حوكمی فرۆشتنی شوتی و كاڵه‌ك و فه‌ریكه نۆك
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له جوتیاران و توێژه‌رانی بواری فیقهی چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 21/10/ 2025ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه:
پرسیاری یه‌كه‌م : ئایا دروسته بیستانی گندۆره و شوتی به بنه‌وه و به سه‌وزی بفرۆشرێت ؟؟
وه‌ڵام: فرۆشتنی بێستانی كاڵه‌ك و شوتی به بنه‌وه و به سه‌وزی دروسته، به‌ڵام نابێت مه‌رجی ئه‌وه دابنێن كه كڕیار ده‌ستبه‌جێ لێی بكاته‌وه، شێخ زهكهرییای ئه‌نصاری ده‌فه‌رموێ: " (أو) بيع الثمر (مع أصله) بغير تفصيل (جاز لا بشرط قطعه) ؛ لأنه تابع للأصل، وهو غير متعرض للعاهة أما بيعه بشرط قطعه فلا يجوز لما فيه من الحجر عليه في ملكه.. وتعبيري بالأصل أعم من تعبيره بالشجر لشموله بيع البطيخ ونحوه.. (وجاز بيع زرع) ولو بقلا (بالأوجه السابقة) في الثمرة وباشتراط القلع كما يعلم مما يأتي (إن بدا صلاحه.." بروانه: شرح المنهج مع حاشية الجمل(3/202 ).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "وعدم اشتراط القطع أو القلع في بيع بقل بدا صلاحه صرح به ابن الرفعة ناقلا له عن القاضي والماوردي وظاهر نص الأم.." شرح المنهج مع حاشية الجمل(3/202 ).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ره‌كه‌ی بفرۆشێ به‌بێ بڕك و بنه‌كه‌ی ئه‌وه مه‌رجی ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت به‌ره‌كه پێگه‌یشتبێت و بخورێت یان سودی لێ ببینرێت، هه‌روه‌ها پێیویسته كڕیاره‌كه یه‌كسه‌ر به‌ره‌كه لێ بكاته‌وه و دوای نه‌خات له به‌یانی تاوه‌كو ئێواره، چونكه بیستان ورده ورده پێ ده‌گات و ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی كڕیویه‌تی تێكه‌ڵی ئه‌وه ده‌بێت كه نه‌یكڕیوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیستانهكهی هه‌مووی فرۆشت بڕك و به‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه، ئه‌وه دروسته به‌و مه‌رجه‌ی بڕكهكان به‌ریان دابێت یان كوڵوكیان كردبێت، ئه‌گه‌ر كاڕكیان دابێت یان به‌شێكیان گهییبن و پێڕاگهیشتبن ئه‌وه باشتریشه .
ئیمامی شیربینی ده‌فه‌رموێ " (وإن بيع) الثمر (مع الشجر) ولم يفصل الثمن (جاز بلا شرط) لقطعه، لأن الثمرة هنا تبع للأصل وهو غير متعرض للعاهة"
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ولا يصح بيع البطيخ والباذنجان ونحوهما قبل بدو الصلاح إلا بشرط القطع، وإن بيع من مالك الأصول لما مر، ولو باعه أصوله فكبيع الثمرة مع الشجرة على ما بحثه الرافعي بعد أن نقل عن الإمام والغزالي وجوب شرط القطع لتعرض أصله للعاهة، بخلاف ما إذا باعهما مع الأرض؛ لأنه كالشجر فلا يحتاج إلى شرط القطع، وجزم الحاوي بما بحثه الرافعي وصححه السبكي والإسنوي وغيرهما وهو المعتمد، وقال ابن الرفعة: إنه المنقول وما قاله الإمام من تفقهه" برِوانە: مغني المحتاج(2/89-90)، هەروەها برِوانە: تحفة المحتاج (4/254)، والجمل على شرح المنهج(3/202)، البجيرمي على شرح المنهج(3/37).
پرسیاری دووهه‌م ئایا دروسته فه‌ریكه نۆك به ده‌سك بفرۆشرێت وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا زه‌كاته‌كه له‌سه‌ر كڕیاره یان فرۆشیار.؟؟
وه‌ڵام: له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیدا -رحمه الله- فرۆشتنی نۆك به فه‌ریكی دروست نییه ته‌نها به شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن نه‌بێت، چونكه زه‌كات په‌یوه‌ست بووه پێوه‌ی و پێویسته زه‌كاتی لێ بدرێت به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه -رحمه الله- دروسته، بۆیه ئه‌و جووتیاره‌ی ده‌یه‌وێت به فه‌ریكی نۆكه‌كه‌ی بفرۆشێت با به شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن (رفع الید) وازی لێ بهێنێ به‌رامبه‌ر مه‌بلغێك كه ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ری، یان خۆی ته‌قلیدی ئیمامی أبو حنیفه بكات، به‌ڵام پێویسته نییه‌تی زه‌كات لێدانی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به زه‌كاتیش، كاتێك ده‌نكه نۆكه‌كان ڕه‌ق بوون زه‌كات له خودی نۆكه‌كه ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی به وشكی ئه‌و به‌روبوومه بگاته ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن به فه‌ریكی فرۆشتی یان خۆی ته‌قلیدی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه كرد -رحمه الله- ئه‌وه زه‌كات له‌و پاره‌یه ده‌دات كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت لێی، به‌و مه‌رجه‌ی لای سه‌ره‌وه، وه زه‌كاته‌كه‌ش له‌سه‌ر جوتیاره فرۆشیاره‌كه‌یه.
ئیمامی ڕه‌ملی دهفهرموێیت:"(وتجب) الزكاة فيما ذكر .. ببدو (اشتداد الحب) لأنه حينئذ طعام وهو قبل ذلك بقل، ولا يشترط إتمام الصلاح والاشتداد ولا بدو صلاح الجميع واشتداده بل يكفي في البعض كما يعلم بيان بدو صلاح الثمر من باب الأصول والثمار، وليس المراد بوجوب الزكاة بما ذكر وجوب إخراجها في الحال بل انعقاد سبب وجوبه، (قوله: واشتداد الحب إلخ) أي وحيث اشتد الحب فينبغي أن يمتنع على المالك الأكل والتصرف، وحينئذ فينبغي اجتناب الفريك ونحوه من الفول حيث علم وجوب الزكاة في ذلك الزرع" برِوانة: نهاية المحتاج مع حاشية الشبراملسي (3/78).
پرسیاری سێهه‌م: ئایا دروسته گه‌نم و دانه‌وێڵه به بنه‌وه بفرۆشرێت جا چ له كاتی سه‌وزی بێت یان دوای ئه‌وه‌ی ده‌نكه‌كه‌ی ڕه‌ق بووبێت و پێگه‌یشتبێت، وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا زه‌كاته‌كه له‌سه‌ر كڕیاره یان فرۆشیار؟
وه‌ڵام: فرۆشتنی گه‌نم به سه‌وزی پێش ڕه‌قبوونی ده‌نكه‌كانی دروست نییه، مه‌گه‌ر به مه‌رجی یه‌كسه‌ر لێكردنه‌وه‌ی بیفرۆشێت، یان به‌مه‌رجی یه‌كسه‌ر هه‌ڵقه‌ندنی به‌بنه‌وه بیفرۆشێت.
به‌ڵام زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ویستی به‌سه‌وزی بیكڕێ بۆ عه‌له‌فی ئاژه‌ڵ ئه‌وه ڕێگه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه به‌مه‌رجی یه‌كسه‌ر لێكردنه‌وه و هه‌ڵكه‌ندن به بڕكه‌وه بیكڕێت، پاشان زه‌ویه‌كه له خاوه‌نه‌كه‌ی به كرێ وه‌ربگرێت یان لێی بخوازێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بهروبومهكه لێ ده‌كاته‌وه، وه‌ك له حاشیه‌ی الجمل هاتووه ده‌فه‌رموێ: " فلو أراد أن يشتري لرعي البهائم فطريقه أن يشتري بشرط القطع ثم يستأجر الأرض" حاشية الجمل (3/203).
وه سه‌باره‌ت به‌و دانه‌وێڵانه‌ی ده‌نكه‌كانیان ڕه‌ق بووه و دروست نییه له‌ناو گوڵه‌كانیان بفرۆشێن و پێویسته له گوڵەكانیان ده‌ربهێنرێن و جودا بكرێنه‌وه ئینجا بفرۆشرێن، به‌ڵام ئه‌و جۆرانه‌یان كه ده‌نكه‌كانیان دیار‌و به‌رچاوه وه‌ك جۆ دروسته به‌بێ مه‌رجی لێكردنه‌وه بفرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به زه‌كاتیش زه‌كات له‌سه‌ر خاوه‌ن تۆوه واته له‌سه‌ر فرۆشیاره‌كه‌یه نه‌ك كڕیار.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
25ی جمادى الآخر 1447 کۆچی، بەرانبەر بە 16ـی کانوونی یەکەمی 2025 زاینی و 25ـی سەرماوەزی 2725 کوردی
