ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ته‌ل ئه‌ڤیڤ ده‌كات
راوێژكاری خامنه‌یی: وه‌ڵامی ئێمه بۆ بكوژان وه‌ك هه‌وره بروسكه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ده‌هقان، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سه‌ربازی تۆمه‌تی كوشتنی موحسین فه‌خری زاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، كه ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسهر ههماوهندی شاری تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ر و كوژرا، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و به‌ڵێن ده‌دات: "تۆڵه له ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌كه‌ینه‌وه".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، ده‌هقان نووسیویه‌تی: "سه‌هیۆنییه‌كان له دوا رۆژه‌كانی ژیانی سیاسیی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاره‌كانی سه‌ر ئێران زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه، به‌ئامانجی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی فراوان".
راوێژكاری خامنه‌یی بۆ كاروباری سه‌ربازی به‌ڵێنیشیدا، "وه‌ڵامی ئێمه بۆ كوشتنی "شه‌هیدی سته‌ملێكراو" وه‌ك هه‌وره برووسكه ده‌بێت و ده‌بێت بكوژان باجی ئه‌و كرده‌وه‌یه بده‌نه‌وه".
پێشتر هه‌رچه‌ند ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم ره‌تیكرده‌وه فه‌خری زاده له‌و رووداوه‌دا كوژرابێت، به‌ڵام دواتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران كوشتنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه پزیشكان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ژیانی فه‌خری زاده سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌خری زاده له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد ههماوهندی شاری تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و زانایه كوژرا و یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بوو. میدیا نافه‌رمییه‌كانی ئێرانیش بڵاویانكرده‌وه، سێ كه‌سی دیكه له پاسه‌وانانی فه‌خری زاده له‌و رووداوه‌دا كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویشیكرده‌وه، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا، دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا جگه له فه‌خری زاده و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له گروپی هێرشبه‌رانیش كوژران.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، فه‌خری زاده یه‌كێك بوو له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ناوی له لیستی سزادراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتبوو. پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناوی ئه‌و زانایه‌ی هێنابوو و میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش شكستی هه‌وڵێكی دیكه‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یان راگه‌یاندبوو.
لای خۆشیه‌وه حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "تیرۆركردنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانمان دیارترین نموونه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژوار، كه رژێمی هه‌ژموونكاری موماره‌سه‌ی ده‌كات بۆ رێگریكردنمان له گه‌یشتن به زانستی سه‌رده‌میانه".
H.B