گەشتیارێک بە گریانەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات؛ "هەموو شتێک لێرە جوانە"

گەشتیارێکی سووری بە گریانەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات
گەشتیارێکی سووری بە گریانەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات

گەشتیارێکی سوری ستایشی کوردستان دەکات و بە خەمبارییەوە ماڵئاوایی لێدەکات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دوو گەشتیاری سووری دەردەکەون؛ یەکێکیان ئافرەتە، بە گریانەوە و بە خەمبارییەوە ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات. هاوسەرەکەی، لە هەوڵێکدا بۆ ئارامکردنەوەی، بەڵێنی پێدەدات، جارێکیتر بیهێنێتەوە.

ڤیدیۆکە کە بە شەو لە نزیک پڕۆژەی "ئیمپایەر"ـی شاری هەولێر تۆمارکراوە، ئافرەتەکە بە گریانەوە دەڵێت: "دوا ڕۆژمانە لە کوردستان، نامەوێت بڕۆم، دەمەوێت لێرە بژیم."

هاوسەرەکەی لێی دەپرسێت: "بۆ دەگریت؟" و بەڵێنی پێدەدات: "بەڵێن بێت جارێکیتر دەتھێنمەوە، بەڵێن بێت دێینەوە."

ئافرەتە گەشتیارەکە بەردەوام دەبێت لە گوزارشتکردن لە هەستەکانی و دەڵێت: "هەموو شتێک لێرە جوانە. هەر شەقامێک دەچیت، جا میللی بێت یان گەڕەکێکی مۆدێرن، هەمووی جوانە. هەمووی باس لە گەلێکی ماندوو دەکات."

ئەم گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتۆتەوە و زۆرێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان بەم هەستەی گەشتیارە سووریەکە دەربڕیوە.

هەرێمی کوردستان ساڵانە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار دەکات لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە. بەپێی ئامارەکان، ژمارەی گەشتیاران ساڵ لە دوای ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار و ئابووری هەرێم هەبووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر لینکی خوارەوە بکە:

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل