حکوومەت ڕۆژێک پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

پشوو
پشوو

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ.)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ.) پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت. ئەمەش وەک ڕێزگرتنێک لە پێکهاتەی کریستییان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ساڵانە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان بە ئازادی تەواو یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکەنەوە.

جگە لەم پشووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندان پشووی فەرمی دیکەی لە ساڵی 2025دا ڕاگەیاندووە، لەوانە پشووی سەری ساڵی نوێ، نەورۆز، ڕاپەڕین، جەژنی ڕەمەزان، جەژنی قوربان، یادی شۆڕشی 14ی تەمموز و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل