بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات لە سبەی سێشەممەوە، لە دوای کاتژمێر 10ـی بەیانی هۆبەی ژمێریاری بەشی تۆمار کارەکانی ڕادەگرێت.
ئەمڕۆ، دووشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران دەکاتەوە، بە هۆی هاتنی ساڵی نوێ، لە سبەی سێشەممەوە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، هۆبەی ژمێریاری بەشی توماری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، لە دوای کاتژمێر10ـی بەیانی کارەکانی ڕادەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەوەستێت ، تاوەکوو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو ماوەیە سەردانیان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.
