لە سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەك لەناو ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەکی بەڕەگەز سووری لەناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24، دوای ئەوەی دانیشتووانی گەڕەکی "دووڕیانەکەی سەرچنار" هەستیان بە بۆنێکی نامۆ کردووە لە یەکێک لە ماڵەکانەوە دەهات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.

دەشڵێت: پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان و چوونە ناو ماڵەکە، تەرمی پیاوێکیان دۆزیوەتەوە کە ئاسەواری خوێن بە دەموچاو و بەشێک لە جەستەیەوە دیار بووە. لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی، هاوکات لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەربارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل