سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا: كۆرۆنا رێككه‌وتنی شنگنی په‌كخستووه
هاتوچۆی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا په‌كیكه‌وتووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا "ئورسولا ڤۆن دیر لاین" ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) له "كۆڕبه‌ندی شینگن" رایگه‌یاند، "به هۆی په‌تای كۆرۆنا و په‌ككه‌وتنی هاتوچۆی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا، رێككه‌وتنی شنگن په‌كیكه‌وتووه".
گوتیشی: "ناوچه‌ی شنگن له (26) وڵاتی ئه‌ورووپایی پێكهاتووه، بۆ نزیكردنه‌وه‌ی هاتووچۆی (420) ملیۆن هاووڵاتی ئه‌ورووپایی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌ورووپاییه‌كان نازانن سنووری ناوخۆ چییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان توانیویانه كاڵاكانیان له كاتی دیریكراودا بگوازنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌لی كاری بۆ (2) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ستهێناوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌كاتی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا، گرنگی زیاتری ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ورووپا تووشی به‌ربه‌ستێكی داخراوبووبوو، بۆیه نایانه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه شكست بهێنێت.
رێككه‌وتنی "شنگن"، له ساڵی (1995)ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، كه كوتوبهندی ئازادی جوڵه‌ی سنووره‌كانی ناوخۆی ئه‌ورووپای لابرد، (26) وڵاتی ئه‌ورووپا له‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌شدارن، جگه له (4) وڵات "نه‌رویج، سویسرا، ئایسلاند و ليختنشتاين".