وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر لە چین ڕادەگەیەنێت
وڵاتی چین لە چوارچێوەی 'بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو' زەمالەی خوێندنی ماستەری پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەو زەمالەیە (2026/2/24)ـە.
چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، مامۆستا، فەرمانبەر و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی چین لە چوارچێوەی بەرنامەی 'گەنجی سەرکەوتوو'، زەمالەی خوێندنی ماستەری پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.
هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی چین هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی ئەم لینکە بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی زەمالەکەی چین:
- بڕوانامەی دەرچوون کە پشتراستکرابێتەوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
- بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- تێستی زمانی ئینگلیزییەکانی وەک تۆفڵ و ئایڵس کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە بە پێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
- تەمەنی پێشکەشکار لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
- دەبێت بە لایەنی کەم 3 ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت و بە نووسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزموونی کارکردنەکەی بکرێت.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە 6 مانگ کەمتر نەبێت.
- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
- سکرینشۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکارییەکەت بۆ پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکارییەکەت بە سەرکەوتوویی پێشکەش کراوە.
- بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (009647511378422) و ئیمێڵى ([email protected]) بکەن.
مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم 2 ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکەی (چین) دەبێت.
تێبینی:
بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن و دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا ڕۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیارییانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە ڕەوانە بکەن ([email protected]):
- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
- شوێنی کار
- بەرنامەی پێشکەشکراو واتا ماستەر لە بواری ...
- ئیمێڵ
- تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئەپی لە سەرە)
- کۆپی پاسپۆرت
- نووسراوی پشتگیری کە ماوەی ئەزموونی کاری بسەلمێنێت.
- بروانامەی دەرچوون کە پشڕاستکرابێتەوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
- بروانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
- بڕوانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- تێستی زمانی ئینگلیزییەکانی.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە 6 مانگ کەمتر نەبێت.
- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
- سکرینشۆتی ئەو ماڵپەرەی کە داواکاریەکەى بۆ پێشکەش کراوە.
