بڵند عەبدوڵڵا بە کۆمەڵێک پڕۆژەی هونەرییەوە گەڕایەوە کوردستان

بڵند عەبدوڵڵا بە کۆمەڵێک پرۆژەی هونەرییەوە گەڕایەوە کوردستان و بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکانی زاخۆ دەکات و یەکەم ئاهەنگی خۆی لەوێ ساز دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "بڵند عەبدوڵڵا" دوای ساڵانێک لە بێدەنگی و نەبوونی هیچ بەرهەمێکی نوێ، بە مەبەستی پێشوازیکردن لە ساڵی 2026 بە چەپکێک پرۆژەی هونەری و داڕشتنەوەی سۆڵۆ و میلۆدییە هونەرییەکانی لە وڵاتی دانیمارکەوە بەرەو هەولێری پایتەخت کەوتە ڕێ.

 هونەرمەندی گۆرانیبێژ بڵند عەبدوڵا، دەربارەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و سازکردنی پڕۆژەی هونەری بە کوردستان 24ی ڕاگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوه گەیشتمە هەرێمی کوردستان و بەنیازم ئەمڕۆ  بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکانی زاخۆدا بکەم و یەکەم ئاهەنگی خۆم لە پردی دەلال ساز بکەم، پاشان ڕوودەکەمە هەولێر و بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکانی سەری ساڵی نوێ دەکەم و گوڵبژێرێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆم  پێشکەشی خەڵکی ئەو شارە دەکەم و لەوێشدا موژدەی چەند بەرهەمێکی نوێی هونەری بە هەوادارانی خۆم دەدەم.

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بڵند عه‌بدوڵا، له‌ ساڵی 1978 له‌ شاری ئه‌نبار له‌ دایكبووه‌، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه‌، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و بەرهەمی گۆرانی تۆمارکراوە و هەوادارێکی یەکجار زۆری هەیە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل