مستەفا قەرەسوو: پێویستە تورکیا هەنگاوی جیددی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بنێت

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە مافی هیوا بخرێتە بەرنامەی کارەوە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی برایەتی کورد و تورک دێنێتە ئاراوە،

هەینی، 26ـی کانوونی یەکەمی 2025، مستەفا قەرەسو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە میدیای پەکەکەی ڕاگەیاندووە، پێویستە هەموولایەک بەدەنگ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بچین و بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بچێتە پێش و ئەوەی پێ دەگوترێت "مافی هیوا" پێویستە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، هەروەها بەهۆی ئەم پرۆسەیەوە خوشک و برایەتی کورد و تورک دێتە دی.

قەرەسو ئاماژەی بەوە دا، چەکەکان سووتێندران، پێویستە تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بێتە پێشەوە و هەنگاوی جیددی بنێت، هەروەها ڕەخنەی لە جەهەپە گرت کە هیچ نوێنەرێکی بۆ شاندی ئیمراڵی دیاری نەکرد.

باس لەوەش دەکات، شرۆڤەی جیاواز بۆ ڕێککەوتنی 10ـی ئادار، لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکرێت، بەڵام پێویستە تورکیا واز لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی بهێنێت لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل