ده‌نگ به پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێمبوونی بەسرە دەدرێت
ئە‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سرە ده‌نگ به پرۆژه‌ی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان ده‌دات.
عیماد مه‌توری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ئاشكرایكرد، بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (29ـی کانوونی یەکەمی 2025)، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بده‌ن.
مەتوری دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌نگاوه‌كه مانای جیابوونه‌وه نییه له عێراق، به‌ڵكوو گۆڕانكارییه‌كی ئیدارییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئه‌و پارێزگایه." باسی لەوەش کرد، هاودەنگییەکی سیاسی لە نێو ئەنجوومەنەکە هەیە لەبارەی ئەو دۆسیەیە.
وەک ئەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنەکە باسی کرد، "هه‌فته‌ی داهاتوو به داواكارییه‌كی فه‌رمی ئه‌و دۆسییه بۆ سه‌رۆكوه‌زیران به‌رز ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان بگیرێنه‌به‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووریدایه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیی ناكۆك نییه."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی 'ته‌سمیم'، كه له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه بۆ كاراكردنی بابه‌تی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان.
