عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە، 27ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا تەها سەعید، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند؛ عومرەکارێکی کورد بەناوی "سەرگوڵ عەبدوڵلا حەمە کەریم" لە سعوودیە لەشاری مەدینەی جەڵتەی مێشک لێدا و دوای یانزدە ڕۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەم عومرەکارە خەڵکی سلێمانییە، تهمهنی له سهروو (79) ساڵیی بووه، ئهمرۆ له شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.
لای خۆیەوە کاروان ستوونی گوتەبیژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند؛ لەسەرەتای ئەمسالەوە تاوەکوو ئیستا ئەمە 14مین عومرەکاری کوردە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.
