هاوردەکردنی زێڕ بۆ سلێمانی کەمیکردووە

بازاڕی زێڕفرۆشانی سلێمانی لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە. بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی زێڕ نزیکەی 200 دۆلار گران بووە. هەروەها لە ماوەی ساڵی 2025دا، نرخی ئەم کانزا زەردە بە ڕێژەی 72% بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش ئاستێکی پێوانەیی نوێیە و هەموو نرخەکانی پێشووتری تێپەڕاندووە.

هاوردەکردنی مانگانەی زێڕ بۆ پارێزگای سلێمانی لە 20 تۆنەوە بۆ 10 تۆن کەمی کردووە.

دڵێر تاهیر، سەرۆکی کۆمەڵەی زێڕفرۆشانی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ خواست لەسەر کڕینی زێڕ لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە ڕێژەی 30% کەمبووەتەوە، هەرچەندە هێشتا بازرگانی بە (کیلۆ، لیرە و ئۆنسە) بەردەوامە.

شارەزایان هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ئاڵۆزییە جیۆپۆلیتیکییەکانی جیهان و بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەگێڕنەوە. ئامانج قادر، شارەزای بازاڕی کانزاکان پێشبینی دەکات؛ نرخی زێڕ زیاتریش بەرزبێتەوە و ئەگەری هەیە تا مانگی حوزەیران نرخی هەر ئۆنسەیەک بگاتە 2600 بۆ 2700 دۆلار.

لە ئێستادا زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی بازاڕی زێڕفرۆشان دەکەن، تەنیا بۆ پرسیارکردنی نرخ دێن. بەهۆی ناسەقامگیری نرخەکان و بەردەوامی گرانبوون، زۆربەی کڕیاران بڕیاری کڕین نادەن و چاوەڕوانی ساڵی نوێ و گۆڕانکارییەکانی بازاڕ دەکەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل