سوود و مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد

تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد ڕۆژ دوای ڕۆژ بە خێراییەکی بێسنوور پێش دەکەوێت، ئەمساڵ ئەم تەکنەلۆژیایە زیاتر پێشکەوت بەهۆی زیادبوونی جۆرو وشێوازی کاردنی لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی بەکارهێنەرانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە.

ئەحمەد شوان، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵەی قوتابی زانکۆیە، بە قووڵی تێکەڵی جیهانی تەکنۆلۆجیای ژیریی دەستکرد بووە و ئێستا لەگەڵ سێ کۆمپانیادا کار دەکات. 

ئەحمەد، دەڵێت: ئەگەر ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنرێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەکردنی زۆربەی کێشەکان. ئەو تەکنۆلۆجیایە، ئامرازێکە کە دەکرێت بۆ کاری چاکە، یان خراپە بەکار بهێنرێت. ئەمە بەندە بە چۆنییەتی بیرکردنەوە و کاراکتەری بەکارهێنەرەکەیەوە.

ئەو هەروا دەڵێت: دەبێ وەک هۆکار مامەڵە لەگەڵ ژیریی دەستکرددا بکرێت، نەک وەک بڕیاردەر.

 د.هێمن فاتیح، پسپۆڕی ژیریی دەستکرد، دەڵێت: مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد، دەستڕاگەیشتنی بێمۆڵەت بە زانیارییە نهێنی و هەستیارەکان بەکارهێنانیان و بەزاندنی سنوورە تایبەتەکانە. جگە لەوانەش پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئاستی توانای نەوەی نوێی ژیریی دەستکرد، هاوتای مرۆڤ بێت و بتوانێت بۆخۆی خۆی فێر بکات و گەشە بە خۆی بدات.

لەم سەردەمەدا، ژیریی دەستکرد لە زۆربەی بوارەکانی کاروباری ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت، کەرتی بارزگانی یەکێکە لەو کەرتانە کە لە شیکاریی داتا، پێشبینی کردن، پۆلێنکردنی کالاکاندا پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل