پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر بەشدار سامی، بە خانەوادەکەی دەگەیەنێت:
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر بەشدار سامی.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
29 کانونی یەکەم 2025
