نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له جێگرى دووەمی سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران دهكات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی و بوونی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیوای بۆ خواستووە به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فهرهاد ئهترووشی کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنییهوه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فيدراڵ و هیوای سەرکوتنی بۆ خواستووە.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە، فەرهاد ئەترووشی به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگهيهدا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سهرخستنى كارى پهرلهمانى.
