كەشناسی: بەفر دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

بەفربارین
بەفربارین

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچەی شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.