كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای دوو رۆژ ئاشكرا كرد
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێ و لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێت لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمە باران ھەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.