سەرۆک بارزانی و فائق زێدان بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئیسحقاقاتی لایەنەکان و هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
