ئێران ڤاكسینی كۆرۆنا بەرھەم دەھێنێت

وادەی خستنە بازاڕی ئاشكرا دەكرێت

ڤاكسین
ڤاكسین

K24 - ھەولێر

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند، تا کۆتایی مانگی تەممووزی داهاتوو ڤاکسینی ئێرانی بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەخەنە بازاڕەکانەوە.

مینوو موحرز، ئەندامی لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بە ماڵپەڕی ئیسنای راگەیاندووە، ڤاکسینی كۆرۆنای دروستکراوی ئێران، مۆڵەتی تەندروستی لە رێکخراوی خۆراک و دەرمان وەرگرتووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتاییەکانی مانگی تەممووزی داهاتوو بخرێتە بازارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نموونەیەکی ئەو ڤاکسینە لەسەر ئاژەڵ بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە و ئەگەر لەسەر مرۆڤیش هەمان کاریگەری هەبێت، سەرکەوتنی ڤاکسینەکە یەکلادەبێتەوە.