له ئورفه چوار كه‌س به تۆمه‌تی لایه‌نگری بۆ داعش ده‌ستگیركران
به تۆمه‌تی لایه‌نگری بۆ داعش ده‌ستگیركراوون
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له ویلایه‌تی ئورفه‌ی "باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، باكووری كوردستان" چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به داعشه‌وه ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس، له ویلایه‌ته‌كه، به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر " و لقی هه‌واڵگری سه‌ربازی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و هه‌شت گومانلێكراویان له مانگی رابردوودا ده‌ستگیركردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌شت گومانلێكراوه چواریان دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان به "مه‌رج" ئازاد كراوون.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی ناسنامه و ره‌چه‌ڵه‌كی ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌كی زیاتری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.