باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: پاراستنی ئەمەریکییەکان لە کارە لەپێشینەکانی واشنتنە

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا کرد و ڕایگەیاند: نیکۆلاس مادۆرۆ نەیتوانی سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت کە بۆی ڕەخسا بوون. 

باڵیۆزخانەکە جەختی لەوەش کردەوە، پاراستنی ئەمەریکییەکان لە هەر هەڕەشەیەک لە کارە لەپێشینەکانی واشنتنە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ا کە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە، هەلێکی گونجاو بۆ نیکۆلاس مادۆرۆ ڕەخسا بوو، بەڵام ناوبراو ئەو دەرفەتەی لەدەستدا. 

ئەم پەیامە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا سیاسەتێکی توندتری بەرانبەر نەیارەکانی گرتووەتە بەر.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمەریکی لە بەرانبەر هەموو جۆرە هەڕەشەیەک، جا ئەو مەترسییانە لە ناوخۆی وڵات بن یان لە دەرەوەی سنوورەکان، ئەمە وەک ئاماژەیەک بۆ پابەندیی تەواوی واشنتن بە ئاسایشی هاووڵاتیانی لە هەر شوێنێکی جیهان بن.
ئەم لێدوانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دوای ئەوە دێت کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕدا نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلایان لە وڵاتەکەی خۆی دەستگیر کرد.

واشنتن پێشتر چەندین جار هۆشداری دابووە مادۆرۆ کە بە شێوەیەکی ئاشتییانە دەسەڵات ڕادەست بکات و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بگرێت، بەڵام سووربوونی ناوبراو لەسەر مانەوە لە دەسەڵات، وایکرد ئەمەریکا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی و دەستگیرکردنی ببات، پەیامی باڵیۆزخانەکە لە عێراق نیشانەی گشتگیریی سیاسەتی دەرەوەی نوێی ئەمەریکایە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل