وه‌زیری ناوخۆ: به‌شێكی زۆری كیشه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبردنه بۆ پرسی چاكسازی
K24- هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری ئه‌و كیشانه‌ی رووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ده‌ست بۆ پرسی چاكسازی ده‌بات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن ناگونجێن".
ئه‌م گوتانه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڵگورد نه‌جیب، قایمقامی نوێی قه‌زای سۆراندا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، " كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و خزمه‌تكردنی خستووه‌ته پێشینه‌ی كاره‌كانی و ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ربكه‌وێت".
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌ن، بۆ شار، شارۆچكه و دێهاته‌كانیش بگوازرێنه‌وه.
H.B