شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسیی ڕایگەیاند، دوای پێنج ڕۆژی دیکە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت، پێشبینی دەکرێت، بەهۆی بەرزی پاڵەپەستۆ، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 10ـی مانگ جێگیر بێت و ئەگەری باران نییە.

ئەو شارەزایەیە کەشناسیی گوتیشی: پێشبینی دەکرێت لە 10ـی کانوونی دووەمی 2026ەوە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێکیش بەردەوام بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە بەفر چ شوێنێکی کوردستان دەگرێتەوە.

محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشدا، ئەو سەرما و شەختەیەی لەچەند شەوی ڕابردوو هەبووە، لە بەیانییەوە ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش ئاسایی دەبنەوە، لەکۆتایی قسەکانیدا دەشڵێت، پێشبینی دەکەین بارینی بەفر و باران لەناو مانگی یەکدا باش بێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل