ئەو پێنج کەسەی لە نێو بەفر گیریان خواردبوو رزگار کران
ئەو هاووڵاتیانەی شاری شنۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی نزیک ئەو شارە لە بەفردا گیریان خواردبوو رزگار کران.
لە 10 رۆژی رابردوو پێنج هاووڵاتی لە کاتی گەرانەوەیان بۆ رۆژهەڵاتی کورستان لە چیاکانی کێلەشین سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کورستان لە بەفردا مانەوە و لە نێو ئەشکەوتێکدا ئەم رۆژانەیان تێپەڕاند، عەبدولسەلام مامعەزیزی، قایمقامی شنۆ ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە لە لایەن تیمی خۆبەخشی خەڵک و تیمەکانی مانگی سووری ناوچەکە بە تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک رزگارکران و بۆ پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
خزم و کەسووکاریان چەند جارێک هەوڵیان داوە رزگایان بکەن و داوایان لە حکوومەت کردووە بە هانایانەوە بچن، دوای ئەوەی لە هاوکاریکردنی لایەنی حکوومەت بێ هیوابوون خۆیان تیمێکیان پێکهێنا و بە پێ بەرەوە شوێنی دایاریکراو رۆشتن بۆ رزگارکردنیان، پاش گەیشتنیان تیمەکانی مانگی سووریش خۆیان گەیاند و رزگاریان کردن.
