عێراق داهاتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق ناگەڕێتەوە گەنجینەی حکومەت
شەوانە میلیشیاکان خاڵە سنوورییەکانی عێراق بەڕێوەدەبەن"
K24 – ھەولێر:
خاڵە سنوورییەكانی عێراق بەڕۆژ لەژێر دەستی حكومەتدان و لە ئێوارەشەوە تا بەیانی دەکەونە ژێر دەستی گرووپە چەكدارەكان و ههرچی داھاتی ئهو خاڵە سنووررییانهیه دەچێتە گیرفانی بەرپرسە باڵاكانی ئەو گرووپە چەكدارانەوە. پسپۆڕانی ئابووریش دۆخی سەختی دارایی عێراق بۆ گەندەڵی و نەگەڕانەوەی داھاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ خەزێنەی دهوڵهت دەگەڕێننەوە.
پێشتر چەندین جار ھۆشداری دراوە لە دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكان لە خاڵە سنوورییەكانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكانی دا، بەڵام وەزیری دارایی بە ئاشكرا رایگەیاندووە، لە باشترین دۆخدا 10% داھاتی خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
ئەگەر چی عێراق یەكێكە لە دەوڵەمەندترین وڵاتەكان لەسەر ئاستی جیھان لە بواری بەرھەمھێنانی وزهدا، بەڵام تا ئێستا عێراقییەكان خێریان لە داھاتی نەوتەكە نەبینیوە.
ماوهی 17 ساڵە ھاووڵاتییانی پارێزگاكانی عێراق بەدەست گرفتی رێگاوبان، ئاوی پاك و كەمی خزمەتگووزارییە سەرەتاییەكانی دیكەوه دەناڵێنن، كە بەشێكی بۆ گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی وڵات دەگەڕێتەوە.