دوو پێشنیاز بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن خراونه‌ته‌ڕوو
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له پۆله‌كاندا بۆ قۆناغی 12 ئاماده‌یی دیاریكراوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا وه‌ك ئێستا روو له كه‌مبوونه‌وه بێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌وه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاتی خوێندنیش پشووه‌كان كه‌م ده‌كرێنه‌وه، سه‌رباره‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش بڕیاردراوه، به شێوه‌ی سیستمی ئاوێته پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت. هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له زانكۆ، په‌یمانگه و قوتابخانه ناحكومییه‌كان ده‌كرێت.
له‌كاتێكیشدا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له پۆله‌كاندا بۆ قۆناغی 12 ئاماده‌یی دیاریكراوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا وه‌ك ئێستا روو له كه‌مبوونه‌وه بێت، وه‌ك عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو پێشنیازیان هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه له 10ی1ی 2021 ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه، دووه‌میش: ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوون رووی له به‌ره‌زبوونه‌وه كرده‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی خوێندن ده‌خرێته مانگی دوو، به‌ڵام له هه‌ردوو باردا بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، هه‌ر له 10ی 1 ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دەوامی زانکۆ و پەیمانگه‌کانیش، عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، بڕیار دراوە تا کۆتایی ساڵ بە شێوەی سیستمی ئاوێتە خوێندن بەردەوام بێت، بەڵام تاقیکردنەوەی وانە پراکتیکیەکان لە نێو کەمپەس بێت، ھاوکات ئەگەر شەپۆلی کۆرۆنا بەرزبووەوە، ئەوا خوێندن بکرێت بە شێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی.
H.B