دەستەی دەستپاكی: ئەو دۆخەی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە ده‌ره‌نجامی تاوانی گەندەڵییە
"بۆ رزگاربوون لە گەندەڵی، پێویستە چاكسازی ریشەیی لە ھەموو بوارەكاندا بكرێت و یاسای چاكسازیش وەك ھەنگاوێك بۆ ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، گەندەڵی تا ئێستا پەتایەكی مەترسیدار و ھەڕەشەیەكی جددییە لەسەر دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەو دۆخەی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە ده‌ره‌نجامی تاوانی گەندەڵییە و راشیگەیاند، بۆ رزگاربوون لە گەندەڵی، پێویستە چاكسازی ریشەیی لە ھەموو بوارەكاندا بكرێت و یاسای چاكسازیش وەك ھەنگاوێك بۆ ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئەحمەد ئەنوەر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: دیارده‌كانی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، جێبه‌جێنه‌كردنی سه‌روه‌ری یاسا، زێده‌ڕۆیی، به‌قاچاغ بردن و كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی دیكه بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ر ئه‌و دیاردانه‌ن كه بوونه‌ته هۆی نه‌مانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌سه‌ڵات، بۆیه له ساڵی 2014ـه‌وه تائێستا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌رده‌وام پێشنیازی ئه‌نجامدانی چاكسازیی كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه ئه‌نجامدانیی چاكسازییه‌كی ریشه‌ییه له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له كه‌رته‌كانی داهات و خه‌رجییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جارێكی دیكه متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
H.B