دهربهندیخان.. خۆپیشاندان گرژی و ئاڵۆزی لێكهوتهوه
دهربهندیخان..دامهزراوه حكومییهكان سووتێندران
K24 – ھەولێر:
ئهگەر چی خۆپیشاندەران بەمەبەستی داواکاری دێنە سەر شەقام، بەڵام دهستبهجێ دەست دەكەن بە سووتاندنی بارەگای حزبەکان و فەرمانگە حکومییەکان، فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان یەکێکە لەو فەرمانگەیەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
تەنھا ئاڵای کوردستان گڕی ناو بیناکانی بەرنەکەوتووە، ئۆتۆمبێل لەلایەک و دۆسیەی فەرمانبەران لە لایەکی دیکەوە بەیەکجاری سووتان.
دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر، ھێشتا ئاگرەکە بەردەوامە، تەواوی دۆسیەکان لەنێو فەرمانگەکە لەناوچوونە.
ھاتوچۆی دەربەندیخان، جگە لەبردنی 5 ماتۆڕسکیل، گڕ لە ناو بیناکەش بەردرا. ھەرچی دۆسیەی شۆفیرانی شارۆچکەكەیە بەتەواوی لەناوچوون.
تەنھا فەرمانگە حکومیەکان گڕیان تێبهرنهدراوە، بەڵکو ھەریەک لەبینای مەکۆی گۆڕان و بارەگای پارتی سوتێنران و تەنانەت لێپرسراوی ناوچە و دوو کادر بریندار بوون.