هۆشداریی لە دۆخی تەندروستیی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەدرێت
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستیی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئاماژە بەوە دەکات، لەو پێنج نەخۆشخانانەی هەن تەنیا یەک نەخۆشخانە کاردەکات، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت بەرەو دۆخێکی مرۆیی گەورەیی مرۆیی دەچین بەتایبەتی نەبووونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.
عوسمان شێخ عیسا، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2026، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هێرشی گرووپەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە تانک و تۆپ بەردەوامە، تاوەکوو ئێستا 66 کەس بریندار و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە، بەڵام ڕەنگە ژمارەکە لەوە زیاتر بێت بەتایبەتی بریندارەکان.
عوسمان شێخ عیسا ئاماژەی بەوە کرد، لەو پێنج نەخۆشخانانەی هەن تەنیا یەک نەخۆشخانە کاردەکات، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت بەرەو دۆخێکی مرۆیی گەورە دەچین بەتایبەتی نەبووونی دەرمان دۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات و هەروەها لە نێو بریندارەکان لە منداڵی دوو ساڵی تاوەکوو پیاوانی 80 ساڵی تێدایە، هەروەها لەنێو بریندارەکان ژمارەیەک ئافرەتی تێدایە، تاوەکوو ئێستا نەخۆشخانەکان دووجار لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە تۆپباران کراون.
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستی باسی لەوە کرد، هیچ ڕێگەیەک نییە بتوانین نەخۆش و بریندارەکان ڕەوانەی دەرەوەی گەڕەکەکان بکەین.
رۆژی سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، گرووپەکانی سەربە حکوومەتی سووریا بە تانک و تۆپ هێرشیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێکردوو و تاوەکوو ئەمڕۆش بەردەوامە.