بۆریس جۆنسن: به‌هه‌ر شێوازێك بازرگانی بكه‌ین، له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چین
"به‌ریتانیا ئاماده‌یه ساڵی داهاتوو له یه‌كێتی ئه‌رورپا ده‌ربچێت"
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، شێوازی بازرگانیمان هه‌ر چۆنێك بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌ریتانیا له كۆتایی قۆناغی ده‌رچوونه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "به چاره‌سه‌ری كه‌نه‌دی بێت یان ئوسترالی، وڵاته‌كه‌مان بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه، به ده‌رچوونیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ته‌واوی به‌ریتانیا هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێت".
پێشتر ئوسترالیا رێككه‌وتنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بوو، دواتر له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه، به‌ڵام كه‌نه‌دا له‌و رێككهوتنیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه.
بڕیاره به‌ریتانیا به فه‌رمی له كاتژمێر (11)ی شه‌وی (31) كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربچێت، دواتر بۆ ماوه‌ی (11) مانگ له قۆناغی راگوزه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز