ئاسایشی حەلەب: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای عەرەبیی سووریامان خستە خوارەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای عەرەبیی سووریایان ڕاگەیاند، کە لە کاتی خستنەخوارەوەیدا سەرقاڵی بۆردوومانی ڕاستەوخۆی گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی شێخ مەقسوود بووە.

هەینی 9ـی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ حەلەب ڕایانگەیاند، توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن)ی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپەکانیان بخەنە خوارەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو فڕۆکەیە لە کاتی خستنەخوارەوەیدا سەرقاڵی ئەنجامدانی بۆردوومان و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی گەڕەکە نیشتەجێبووەکانی شێخ مەقسوود بووە.

ئاسایشی حەلەب ئاماژەی بەوەش داوە، خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی بەردەوامی ئەو هێرشانە دێت کە لەلایەن میلیشیاکانی حکوومەتی دیمەشقەوە بە بەکارهێنانی جۆرەها چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی گەڕەکەکە ئەنجام دەدرێن.