جێگری کونسوڵی ئه‌ڵمانیا بۆ کوردستان24: هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
ماتیاس ڤێله‌ر، جێگری کونسوڵی ئه‌ڵمانیا لە هه‌ولێر به كوردستان 24 ـی ڕاگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لیان بۆ ئه‌و تیمانه دابین كردووه كه له بواری به‌هاناوه‌چوونی قه‌یرانه‌كانه‌وه ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
ماتیاس ڤێله‌ر، جێگری کونسوڵی ئه‌ڵمانیا لە هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: ئه‌مه له به‌رده‌وامی هەماهەنگییەکانمانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
جێگری کونسوڵی ئه‌ڵمانیا گوتی: هەماهه‌نگییه‌كان كه له ڕابردوودا هه‌بووه بۆ پشتیوانیكردنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، ئەم هەماهەنگییە به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماتیاس ڤێله‌رئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ ئێمه دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تمان پێشكه‌ش به‌و دوو یه‌كه‌یه كردووه كه كارده‌كه‌ن و له ڕابردووش‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تریشدا كارمان كردووه.
ناوبراو گوتی: وه‌ك ئه‌ڵمانیا زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ی لێره ئه‌نجدام دراوه و هه‌میشه لێكچوونێك له نێوان ئێره و ئه‌ڵمانیادا ده‌بینین، نه‌ك ته‌نها له بواری ئاسایش، به‌ڵكو له بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشه‌وه.