ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لەسلێمانی بەڕێوەبچێت.
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، "کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت."
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە لە بەرەی گەل، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی، "دوای یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی، ئێمە وەک بەرەی گەل ئەگەر هەستبکەین دەستوەردانی سیاسی لە کەیسەکەدا دەکرێت یان گومانمان لە پرۆسەکە هەبێت، داوا دەکەین دادگاییکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، "تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوایان کردووە، دادگای پێداچوونەوە وردبینی لە دۆسییەکەدا بکات."
لە 22ـی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنی و سەربازی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، کە بە بارەگای سەرەکیی لاهور شێخ جەنگی دادەنرا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادان، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە سەرکردە و کارگێڕانی بەرەی گەل دەستگیرکران.
لاهور شێخ جه‌نگی کێیە؟
له ساڵی 1976 له كۆیه له‌دایكبووه
خێزانداره و دوو كوڕ و كچێكی هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای زانیاری و هێزی دژه‌تیرۆری كوردستان بوو
خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیایە
بڕوانامه‌ی كارگێڕی كاری له زانكۆی گرین ویچی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه
له كۆنگره‌ی چواره‌م به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
8/7/2021 لاهور و برا و كه‌سه نزیكه‌كانی له یه‌كێتی ده‌ركران
17ی کانوونی دووەمی 2024 به‌ره‌ی گه‌لی دامه‌زراند و بووه سه‌رۆكی بەرەکە
22ـی ئابی 2025، دوای شه‌ڕێكی قورس له هۆتێل لاله‌زاری سلێمانی ده‌ستگیركرا
ئه‌مڕۆ له دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت