دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی دەستیپێکرد
ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، یەکەمین دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگایی تاوانەکانی سێی سلێمانی دەستی پێ‌کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی دادگاکە دادوەر 'عەبدولجەبار عەزیز حەسەن' لەگەڵ دوو دادوەری دیکە دانیشتنی دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی بەڕێوە دەبەن.
هاوکات لە دانیشتنی دادگاییکردنەکە، کەسوکاری لاهور شێخ جەنگی ئامادەن و هێزە ئەمنییەکانیش هەموو ئەوکەسانەی لە ناو هۆڵی دادگادان پشکنیوە.
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، "کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت."
لاهور شێخ جه‌نگی کێیە؟
له ساڵی 1976 له كۆیه له‌دایكبووه
خێزانداره و دوو كوڕ و كچێكی هه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای زانیاری و هێزی دژه‌تیرۆری كوردستان بوو
خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیایە
بڕوانامه‌ی كارگێڕی كاری له زانكۆی گرین ویچی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه
له كۆنگره‌ی چواره‌م به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
8/7/2021 لاهور و برا و كه‌سه نزیكه‌كانی له یه‌كێتی ده‌ركران
17ی کانوونی دووەمی 2024 به‌ره‌ی گه‌لی دامه‌زراند و بووه سه‌رۆكی بەرەکە
22ـی ئابی 2025، دوای شه‌ڕێكی قورس له هۆتێل لاله‌زاری سلێمانی ده‌ستگیركرا
ئه‌مڕۆ له دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت